لە پیرەمەگروون خۆپیشاندەران بارەگای یەکێتی و پارتیان سووتاند
خۆپیشاندانی گەنجان و چین و توێژێکی فراوانی ناحیەی پیرەمەگروون ( رۆژئاوای سلێمانی ) کە دوو رۆژە بەردەوامە ئەم ئێوارەیە بارەگای یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان سووتاند.
بە پێی ھەواڵێکی سپی میدیا ، سەرباری هەبوونی هێزێکی زۆری ئەمنی لە شارەکەو ناردنی هێزی نوێ لە سلێمانییەوە، خۆپیشاندەرانی پیرەمەگروون بارەگای کۆمیتەی یەکێتیان لەو شارە سووتاند.
ھەروەھا خۆپیشاندەران چواردەوری بارەگای پارتیان دا و پاسەوانەکانی بارەگاکەش تەقەیان بەسەر خەڵکە خۆپیشاندەرەکەدا کرد و خۆپیشاندەران بارەگای پارتیشیان ئاگردا.
لە خۆپیشاندانەکەی پیرەمەگرووندا لە ناو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بریندار هەیەو، ئەفسەرێک بە سووکی بریندار بووە.
ئەو خۆپیشاندانە کە دوو رۆژە بەردەوامە ناوچەکانی دەڤەری راپەڕین ( رانییە و قەڵادزە ) و پیرەمەگروونی گرتەوەو دوا نیوەڕۆی دوێنێ لە رانییە هێزە ئەمنییەکان چەند کەسێکیان دەستگیر کرد.