کانونی یه‌که‌م 07, 2020 07:42 Asia/Tehran
  • سووتاندنی بارەگای چەند پارتی سیاسی لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە لە هەرێمی کوردستان و بریندار بوونی ئەفسەرێکی پۆلیس

خۆپێشاندەران لە شاری پیرەمەگرون لە پارێزگای سلێمانیی هەرێمی کوردستان، بارەگاکانی یەکێتی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتیان ئاگرتێبەردا.

 

خۆپێشاندانی ناڕەزامەندانە لە هەرێمی کوردستان لەبەر نەدرانی مووچەی مانگانە رۆژی یەکشەممەش درێژەی بوو و ناڕازییان لەشاری پیرەمەگرون سەر بە سلێمانی، کومیته ی  یەکێتی نیشتمانی و مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕانیان ئاگردا.

نارازییان هەروەها لەبەردەم بارەگای پارتی دیموکراتیش گردبوونەوەو هێزی پاسەوانی ئەو بارەگایە بۆ بڵاوەپێکردن بەوان تەقەیان کرد، بەڵام سەرەنجام ئەو بارەگایەش لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە سوتێندرا.

خۆپێشاندان لە هەرێمی کوردستان لە رۆژی چوارشەممەوە لە شارەکانی رانیە، سلێمانی، چەمچەماڵ، پیرەمەگرون، قەڵادزێ و هەڵەبجە دەس پێ بووە.

یەکگرتووی ئیسلامی داکۆکی خۆی لە خۆپێشاندانی جەماوەری و داواکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ