تەرمی سێ پێشمەرگەی خانەنشینکراو دۆزرانەوە کە لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی تورکیادا کوژرابوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i390290-تەرمی_سێ_پێشمەرگەی_خانەنشینکراو_دۆزرانەوە_کە_لە_بۆردومانێکی_فڕۆکەکانی_تورکیادا_کوژرابوون
دوای 10 رۆژ لەبێ سەروشوێن بوونی سێ کەسی خەڵکی ناحیەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هەرسێ کەسەکە دۆزرانەوە کە لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە گوندی زێوە کوژرابوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2020 18:56 Asia/Tehran
  • تەرمی سێ پێشمەرگەی خانەنشینکراو دۆزرانەوە کە لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی تورکیادا کوژرابوون

دوای 10 رۆژ لەبێ سەروشوێن بوونی سێ کەسی خەڵکی ناحیەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هەرسێ کەسەکە دۆزرانەوە کە لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە گوندی زێوە کوژرابوون.

میدیای وێستگەنیوز لە دهۆکەوە راپۆریدا ، لە 2ی ئەم مانگەوە سێ پێشمەرگەی خانەنشینکراو لە ناحیەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی بۆ بەخێوکردنی ھەنگ چوونەتە گوندی زێوە لە سنوری دێرەلۆک.

بەوتەی کەسوکاری لە سێشەممەی رابردوودا لە گوندی زێوە بوونەتە ئامانجی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگییەکانی سوپای تورکیا و ئەمڕۆش زانیاری لە سەر شەھیدبوونیان بە کەسوکارەکانیان گەیشتووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی ناحیەی چەمانکێ و شیلادزێ لەسنوری قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد.