فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنووری ئامێدی یان بۆردوومانکرد
کانونی یهکهم 13, 2020 20:48 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری ئامێدیان کرد لە پارێزگای دهۆک.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی گوندی کێستەیان لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد.
بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، بەڵام لە بەر نزیکی شوێنی بۆردومانەکە و دەوروبەری ترسێکی زۆری لەلای دانیشتوانی سنوورەکە دروستکردووە.