کانونی یه‌که‌م 30, 2020 22:44 Asia/Tehran
  • فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ھەمیسان سنووری ئاسمانیی ھەرێمی کوردستان دەبەزێنن

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، فڕۆکه‌ شەڕکەرەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچه‌ سەرسنورییه‌کانی پارێزگای دهۆکیان ده‌ست پێ کرده‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشتی رایگه‌یاندووە، پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، فڕۆکه‌ شەڕکەرە‌کانی تورکیا ھێرشیان کردووەتە سەر چەند گوندێکی سنوره‌کانی چیای «گاره‌»ی ‌ قه‌زای «ئاکرێ» له‌ پارێزگای «دهۆک».

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە، فڕۆکه‌ شەڕکەرە‌کانی تورکیا سنوری گونده‌کانی «کیست» و «جه‌لکێ»یان له‌سنوری قه‌زای «زاخۆ» بۆردومان کردووه‌.

ئاماژه به‌وه‌شکراوە کە، به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌کانه‌وه‌ ڕادەی زه‌ره‌ر و زیانه‌کان ڕوون نین.

سەرپەیڤ