کانونی دوھەم 18, 2021 14:14 Asia/Tehran
  • یەکێتی رەشنوسی لامەرکەزیی ئیداری و دارایی رادەستی پارتی کردووە

یەکێتی نیشتیمانی کودستان رەشنوسی لامەرکەزیی ئیداری و دارایی داوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەپێی زانیاریەکانی  میدیای خەندان، یەکێتی نیشتیمانی کودستان رەشنوسی لامەرکەزیی ئیداری و دارایی داوەتە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پڕۆژەکەدا هاتوە، ناناوەندێتی بەڕێوەبردن بریتییە لەدابەشکردن و دابەزاندنی دەسەاڵتە کارگێڕی و دارایی و تەکنیکی و یاساییەکان لەنێوان حکومەتە خۆجێیەکان و دامەزراوە ناوەندییەکان لە هەرێمی کوردستان. 

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئامانجەکانی ئەم پەیڕەوە بریتین لە، چەسپاندنی لامەرکەزی ئیداریی پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتی، هەروەها نەهێشتنی ڕۆتین و خێرا ڕاپەڕاندنی کاری هاوڵاتیان.ئەوەش خراوەتەوەڕو، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی پڕۆژەکە، زامنکردنی دابەزاندن و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕی و دارایی و تەکنیکی و یاساییەکان لە وەزارەت و دەستە و دەزگا و ئەنجومەنە ناوەندییەکان بۆ فەرمانگەکان و سنوری پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان، هەروەها زامنکردنی دابەشکردنی داهاتە گشتییەکان لەهەرێم لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و شایستەبوون.

سەرپەیڤ