کانونی دوھەم 30, 2021 13:45 Asia/Tehran
  • بەشداریی کۆمپانیا ئێرانیەکان لە پیشانگای براند بازاڕی سلێمانی

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە رێورەسمی کردنەوەی پێشانگای "براند بازار" بەشدار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی هەینی رێکەوتی ۲۹ ی کانونی دووەمی ۲۰۲۱ زاینی مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی پێشانگای "براند بازار " کرد.

لەم مەراسیمەدا کە بە هاوکاری یەکێتی هاوردە و ھەناردەکارانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای شارپ لاین بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانی و بەشێک لە بەڕێوبەرەکانی پارێزگاکە و چالاکانی ئابووری بەشداریان کرد.

سەرکونسوڵی کۆماری ئێسلامی ئێران لە پاش مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە سەردانی ژوورەکانی کۆمپانیا و هەناردەکارە ئێرانیەکانی ناو ئەم پێشانگایەی کرد.

سەرپەیڤ