کانونی دوھەم 30, 2021 23:48 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی کونسولی ئێران لە کۆمپانیا ئێرانیەکان بۆ ئامادەبوون لە پێشانگەی سلێمانی

کونسولی کوماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کۆمپانیا ئێرانیەکانی بۆ ئامادەبوون لە چاردەھەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بازرگانیی سلێمانی بانگێشت .

مەھدی شوشتەری بە ئاماژە بەوەی کە چاردەھەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بازرگانیی سلێمانی  (DBX 2021) لە 10 تا 15 ی مارس لە ناوەندی پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێ ، لە کۆمپانیا بە تواناکانی ئێرانی ویست لەم پێشانگایەدا بەشداری بکەن . 

شوشتەری بە ئاماژە بە دەرفەتە باشەکانی بەھێزکردنی پێوەندی ئابووری و بازرگانیی ئێران لە گەڵ سلێمانی ، ئەم پێشانگەیەی  بە دەرفەتێکی گونجاو زانی بۆ ناساندنی توانایی کۆمپانیاکان و ھەناردەکارانی ئێرانی . 

سەرپەیڤ