شوبات 14, 2021 13:35 Asia/Tehran
  • بریکاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبونەوە

بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی لەسلێمانی کۆبۆوە.

 

بە پێی ھەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، لەدیدارێکدا لەگەڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کەڕۆژی شەممە  لەشاری سلێمانی و لەسەر ڕاسپاردەی  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم  بەڕێوەچوو،دوا قۆناغەکانی  بەنێودەولەتیکردنی مەرزی سەیران بەن تاوتوێکران.

ئەوەش خرایەڕوو کەبەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی سەیران بەن ڕەزامەندی فەرمی لەحکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق و کۆماری ئیسلامی بۆ وەرگیراوە.

لەوتەیەکیدا  مەهدی شوشتری سەر کونسوڵی کۆماری ئیسلامی لەسلێمانی خۆشحاڵی خۆی و وەفدی یاوەری دەربڕی بۆ سازدانی دیدارەکە و  ستایشی هەوڵەکانی لیوا چەتۆ ساڵح بڕیکاری  ناوخۆی هەرێمیشی کرد بۆ هەنگاوەکانی لە  مەوپێشی کە ھەڵیگرتووە بۆ چارەسەرکردنی  کێشەو گرفتەکانی نێوان مەرزەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی .

لەتەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوە کرداریەکان کرا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی سەیرانبەن.

تەئکیدیش کرا: لەڕێی بەنێودەولەتیکردنی مەرزی سەیران بەن دەتوانرێت هەلی کار بۆ خەڵکێکی زۆر لەهەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێت و  ئاڵوگۆڕی بازرگانیش  لەناوچەکە قۆناغێکی دیکە بۆ پێشەوە ببرێت.

سەرپەیڤ