تورکیا بناری قەندیلی لە ھەرێمی کوردستان بۆردومانکرد
شوبات 24, 2021 16:08 Asia/Tehran
جارێکى دیکه فڕۆکه جەنگیە‌کانى تورکیا بنارى قه‌ندیلیان بۆردومان کرد، به‌رپرسێکى حکومیش له‌سنوره‌که ئاشکرایده‌کات، بۆردومانەکان لەئاوەدانییەوه دوورن.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم و به‌گوێره‌ى وته‌ى موسلیح زرار بەڕێوەبەری شارۆچکەی وەرتێ، به‌یانى ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکه‌ى سیخوڕ‌ى تورکیا چۆته سه‌ر ئاسمانى بنارى قه‌ندیل‌و له‌کاتژمێر 12ش بۆردومانى چه‌ند شوێنێکى کردوه.
ئه‌وه‌شى ڕونکردۆته‌وه، سەرەتاى بۆردومانى فڕۆکه‌کانى تورکیا بەرزاییەکانی گوندى (سێکانیان) بوه به‌تایبه‌ت لەچیای کونەکۆتر که ده‌که‌وێته‌ر سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕینه‌وه.
ئاشکراشیکردوه، هه‌ر ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ى سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕینى بۆردومانکردوه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و بەرزاییەکانی چیای دڕەبیی بۆردومانکردوه له‌سنورى ناحیه‌ى وه‌رتێ، "به‌ڵام بۆردومانه‌کان لەناوچه‌ى ئاوەدانییەوه دورن.