پارتی و حه‌شدی شه‌عبی کۆبوونه‌وه
فالح فهیازو هۆشیار زێباری جه‌ختیانکرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌ره‌وپێشبردنی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوانیان .
فالح فه‌یاز، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی شوباتی 2021 له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوه‌وه‌و تاوتوێی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غداو هه‌ولێرییان کرد.
بە پێی هەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، نووسینگه‌ی فه‌یاز له‌راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، فالح فه‌یاز له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیکردووه له وه‌فدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی هۆشیار زێباری، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ناوهندو هه‌رێم و پته‌وکردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان کردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی پێشخستنی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تیش له‌بواری بنبڕکردنی تیرۆر‌و هاوکاری نێوانیان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئه‌و زانیارییه ئه‌منییانه‌ی که رۆڵیان هه‌بێت له‌ئاسایشی عیراق.