ئادار 07, 2021 10:50 Asia/Tehran
  • ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی جیهانی گرنگییه‌کی تایبه‌ت به‌سه‌ردانه‌که‌ی پاپا فرانسیس بۆ هه‌ولێر ده‌ده‌ن

‌به‌ره‌بەیانیی ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و پێکهاته‌ ئایینییه‌کان پێشوازی لێکرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ که‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریکی نووسیویه‌تی: پاپا فرانسیس گه‌یشته‌ هه‌ولێرو چه‌ند دیدارێک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسان ساز ده‌دات.

هه‌روه‌ها که‌ناڵی حوڕه‌ی ئه‌مریکی ده‌ڵێت:  پاپا فرانسیس گه‌یشته‌ هه‌ولێرو به‌ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س له‌که‌شوهه‌وایه‌کی پاکدا ،نزای پیرۆز ده‌کات.

هاوکات ماڵپه‌ڕی رووسیا ئه‌لیۆم نووسیویه‌تی: پاپا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی،سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی پێشوازی لێکراوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ده‌یان مه‌سیحی له‌فڕۆکه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ پێشوازی پاپادا بوون.

هه‌روه‌ها سکای نیوزی عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی: سه‌ردانه‌که‌ی پاپا بۆ هه‌ولێر زۆر گرنگه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان میدیای جیهان به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌وه‌ باسیان له‌ سه‌ردانه‌که‌ی پاپا بۆهه‌ولێری پایته‌خت کرد.

سەرپەیڤ