ئادار 07, 2021 18:56 Asia/Tehran
  • پاپا لە ھەولێر : پێویستە بە کردار کارە چەوتەکانمان راستبکەینەوە

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لەنێو یاریگای فرانسۆ هەریری وتارێکی پێشکەشکردو ڕایگەیاند" پێویستە بە کردار کارە چەوتەکانمان راستبکەینەوە".

پاپای ڤاتیکان لەنێو یاریگای فرەنسۆ هەریرى لەشارى هەولێر، کە هه‌ریه‌ک له‌سه‌رۆکى هه‌رێم‌ و سه‌رۆکى حکومه‌ت‌ و جێگره‌که‌ى ئاماده‌ى ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ بوون وتارێکی پێشکەشکردو وتی" پێویستە لە ڕێگای کردارەکانمانەوە کارە هەڵەکان ڕاست بکەینەوە و پەند لەبیرەوەرییە ناخۆشیەکان وەربگرین".

پاپا راشیگەیاند" هەموومان برینی توندوتیژی لەسەر جەستەمان هەیە".

ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان لە هەولێر وتیشی" ئەمڕۆ لە عێراق و جیهان هەموومان دەمانەوێت برابین، ئەو پەیامەی کە مەسیح داوامان لێدەکات و پێویستمان بە هەوڵی زیاتریشە بۆ ئەم پرسە".

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پارتی کۆبوەوە، پاشان سەردانی موسڵ و قەرەقوشی کردو دواتر گەڕایەوە عەینکاوەی شاری هەولێر.

ئینجا پاپا فرانسیس ، لە یاریگەی فرانسوا ھەریری ھەولێر بە ئامادەبوونی ھەزاران کریستیان ، نوێژی ئایینی بە جێھێنا و دوای ڕێوڕەسمەکە ، ھەولێری بەرەو بەغدا بەجێێھێشت . 

وا بڕیارە  سەر لەبەیانیی سبەی دوشەممە ، ئاھەنگی ماڵاوایی بۆ پاپا فرانسیس لە بەغدا بەڕێوەبچێت و دوای مەڕاسیمەکە ، بە گەشتێک بەرەوە ڤاتیکان بچێتەوە . 

سەرپەیڤ