ئادار 08, 2021 09:30 Asia/Tehran
  • کۆتایی سەردانەکەی پاپا فڕانسیس بۆ هەرێمی کوردستان

پاپا فڕانسیس ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان دوای کۆتایی بەرنامەکانی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەینەوا گەڕایەوە بەغدا .

ڕۆژی یەکشەمە  پاپا فڕانسیس  ڕێبەری کاتولیکەکانی  جیهان گەیشتە هەولێر و لە لایەن کاربەدەستانی باڵای  هەرێم ،  ڕێبەرانی پارتەکان  و ڕێبەرانی  ئایینە جۆراوجۆرەکانی  هەرێم  پێشوازی لێکرا  و لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی  سەرۆکی هەرێم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعوود بارزانی  سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  دیداری کرد .

پاپا دوای  سەردانی  مووسڵ  و سەردانی لە شاری قەرەقووش و دیداری  لە گەڵ مەسێحیەکان و هۆزەکانی دیکەی ئەوناوچەیە گەڕایەوە بۆ هەولێر و لە یاریگەی فڕانسوا حەریری  ڕێ و ڕەسمی  نوێژی  عیشای ڕەبانی  بەڕێوە برد .

پاپا  دوای کوتایی  سەفەرەکەی لە  هەرێمی کوردستان گەڕایەوە بۆ بەغدا و ئەمڕو دەگەڕێتەوە بۆ ڤاتیکان .

سەرپەیڤ