دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی کوردستان : هێشتا ئافرەتان قوربانی دواکەوتویی کۆمەڵگان و دەکوژرێن
دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێم ، لە یادی 8ی مارس دا رایگەیاند، له‌کاتێکدا ئه‌و یاده ده‌که‌ینه‌وه هێشتا له‌هه‌ندێ کات و شوێن ده‌بیستین ئافره‌تان ده‌بنه قوربانی هه‌ندێ که‌لتورو بیرکردنه‌وه‌ی دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگه‌و جیاوازییان به‌رامبه‌ر ده‌کرێ و به‌داخه‌وه‌ش هه‌ندێ جار ده‌کوژرێن وئه‌شکه‌نجه ده‌درێن.
بە پێی هەواڵی شارپرێس ، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە لە پەیامەکەدا هاتووە، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئه‌و یاده پیرۆز ده‌کات له‌هه‌مو ئافره‌تانی جیهان و کوردستان به‌تایبه‌تی و هیوادارین ئافره‌تان شادبنه‌وه به‌سه‌رجه‌م مافه ئاسایی و مه‌ده‌نییه‌کانیان ، ئافره‌تانی کوردستان به‌دریژایی مێژوو هاوشانی پیاوه‌کان و براکانیان بونه له‌خه‌بات و تیکۆشان و ئه‌رک و ماندوبون و به‌رپرسیارێتی یان له‌سه‌ر شان بووه ، وه له‌هه‌مان کاتدا دایک وخوشک و هاوسه‌ر بونه و به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه له‌سه‌نگه‌ری داکۆکی کردن له‌خاک و نیشتمانیش له‌ڕیزی پێشه‌وه بوونه.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ڕه‌خساندنی هه‌لی کار‌و ده‌رفه‌تی هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌کایه‌ی سیاسی وئیداری و حوکمڕانی نیشانه‌ی زیندوویی کۆمه‌ڵگه‌یه و پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتریان پێ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانن تواناکانی خۆیان به گه‌ڕ بخه‌ن وڕۆڵیان پێ بدرێ له‌سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کان.
دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ جەختدەکاتەوە، هێشتا له‌هه‌ندێ کات و شوێن ده‌بیستین ئافره‌تان ده‌بنه قوربانی هه‌ندێ که‌لتورو بیرکردنه‌وه‌ی دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگه‌و جیاوازی یان به‌رامبه‌ر ده‌کرێ و به‌داخه‌وه‌ش هه‌ندێ جار ده‌کوژرێن وئه‌شکه‌نجه ده‌درێن ، هه‌رچه‌نده ئه‌و حاڵه‌تانه به‌ژماره که‌م بن به‌ڵام کاریگه‌ریان زۆره بۆ سه‌ر ڕه‌وشی ئافره‌تان و مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازانه.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌کان چڕ بکرێنه‌وه بۆ ڕێگری کردن و کۆتایی هێنان به‌و جۆره توندوتیژیانهو هه‌ڕه‌شانه‌و به‌هیچ جۆرێک ئه‌وانه‌ی ژن ده‌کوژن به‌ر لێبوردن و سوڵحی عشایری نه‌که‌ون وئازاد نه‌کرێن چونکه ئه‌وانه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیان و مرۆڤایه‌تی.