ئادار 08, 2021 17:28 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی ئافرەتان

سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێک دا بە بۆنەی رۆژی ئافرەتان ڕایگەیاند :" کۆڵ مەدەن، ساردمەبنەوە، بەردەوام و پێداگربن، چونکە لەنێو ئەم دۆخە شێواوەی مەیدانی کار و سیاسەت، ژنبون بۆ خۆی ئاسان نییە، تەنانەت ئەگەر سەرۆکی یەکێک لە دامەزراوە دەستورییەکانی هەرێمیش بێت".

د.ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا لە رۆژی هەشتی مارسدا ئاماژەی بەوەشکرد، پێداگرین لەسەر جێبەجێکردنی تێکڕای ئه‌و یاسایانه‌ی که‌مافی ژنانی تێدا چه‌سپێندراوه‌، له‌وانه‌ یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (1)ی ساڵی 1992ى هەموارکراو، یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ‌توندوتیژیی خێزانی ژماره‌ (8)ى ساڵى 2011، یاسای هه‌موارکردنی جێبه‌جێکردنی یاسای بارى که‌سێتی ژماره‌ (188)ى ساڵی 1959ی هه‌موارکراو ژمارە(15)ی ساڵی 2008و ھەر یاسایەکی تر کە لەبەرژەوەندیی ژنان و دۆزە ڕەواکەیانە.

سەرۆکی پەرلەمان باسی لەوەشکردوە، باوەڕمان وایە بۆ بەھێزکردنی پێگەی ژن لەنێو خێزان و کۆمەڵگەدا ئەبێت توانا ئابورییەکەی بەھێز بکرێت، بۆ ئەمەش ئەرکی دامەزراوەکانی هەرێمە کە لە ئاستی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت زەمینەی دەرفەتی یەکسان و شایستە بۆ بەدەستھێنانی کار بۆ کچان و ژنان بڕەخسێنن و ڕێژەی بێکاریی تاقەت سووتێن لەنێو ژناندا کەمبکەنەوە، وەک چۆن پێویستە پەرلەمان و حکومەت و دادگاکان، چ بەیاساو چ بەوەرگرتنی ڕێوشوێنی توند، ژنان لەمەیدانی کاردا لەئیستغلال و گێچەڵپێکردن و بەکاڵاکردن بپارێزین.

سەرپەیڤ