سەدان هێزی سەربازیی ئەمریکی و فەڕەنسی لە هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێن
سەدان سەربازیی ئەمەریکیی و فەڕەنسییەکان، لە سەربازگەکانی ناحیەی قەراج جێگیربوون کە پێشتر ئەو جێگایە سەربازگەی هێزەکانی پێشمەرگە بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی " IQ NEWS " کە پشتی بە لێدوانی رەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی لە مەخموور بەستووە، سەدان سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور جێگیرکراون.
گەڵاڵی باسی لەوە کردووە کە سەدان سەربازیی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەتایبەت هێزە ئەمەریکیی و فەڕەنسییەکان، لە سەربازگەکانی ناحیەی قەراج جێگیربوون کە پێشتر ئەو جێگایە سەربازگەی هێزەکانی پێشمەرگە بووە.
بەقسەی ئەو سەرچاوەیە، نێوانی هێزەکانی هاوپەیمانان و چەکدارانی داعش کەمتر لە کیلۆمەترێکە، وتوشیەتی فڕۆکە جەنگییەکانیش بەردەوامن لە بۆردومانکردنی پێگە و مۆڵگەکانی سەر بە چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچووخ.
ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەدوای لەدەستدانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی و رووخانی دەوڵەتەکەی، لەئێستادا پەنای بردۆتەوە بەر خۆحەشاردان و لێدانی تونێل لەناوچە دوورەدەستەکانی وەک چیای قەرەچووخ لە قەزای مەخموور.