ئادار 31, 2021 19:32 Asia/Tehran
  • سیاسەتی پێڵاو تێگرتن لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان

لە پاش ئاڵۆزی دروست بوون لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێڵاوەکانی گرتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستان، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا پاش ئەوەی کە«ڕێواس فایەق» سەرۆکی پەرلەمان ڕێگای بە «کازم فاروق» سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دا تاوەکو بیروڕای خۆی دەر ببڕێت، ناوبراو، ڕەخنەی لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان گرت لەبارەی بەرنامەی کاری دانیشتنەکان.

«کازم فاروق» وتی: مایکەکەمان لێدەکوژێننەوە ناهێڵن قسە بکەین، داهاتی نەوت لە مانگێکدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە بەڵام خۆ موچە ئەوەندەی ناوێت، بۆ دەبێ بە تەواوی دابەش نەکرێت؟

بەردەوامیی  ڕەخنەگرتنەکانی «کازم فاروق» سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کارکردی پەرلەمان و خەمساردیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە ھۆی ئەوەی کە، «ڕێواس فایەق» سەرۆکی پەرلەمان بە بیانووی لادانی ناوبراو لە ناوەڕۆکی باسەکان مایکی لە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کوژاندەوە و ئەمەش گرژیی لە کەشی پەرلەماندا لێ کەوتەوەو لە ئەنجام دا سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێڵاوەکانی گرتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

سەرپەیڤ