هاوسەرەکەی سێوان قادر لە سێدارە دەدرێت
نیسان 19, 2021 23:18 Asia/Tehran
دادگای تەمیز بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هاسەری سێوان قادر پەسەندکرد، ئەمە دوای ئەوە دێت کە هەشت مانگ لەمەوبەر دادگای سلێمانی بڕیاریدا سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی هاوسەری سێوان قادر و منداڵەکانی دەرکرد.
بە پێی ھەواڵەکەی سپی میدیا ، هاوسەرەکەی سێوان قادر بە بکوژی سێوان و سێ منداڵەکەی تاوانبارە.
شەوی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە روداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەک مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایکی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەکەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.