ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنە زەوینییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق باسی ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنی زەوینیی تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی «بەغدا ئەلیەوم»، «غیاس سورچی» ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: دوای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ ئۆپراسیۆنی زەوینیی تورکیا ڕاگیرا بەڵام ھێرشە ئاسمانیەکانی لە ھێندێک ناوچەی پارێزگای «دھۆک» ھەروا بەردەوامە.
ئەم ئەندامەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە دەربڕینی ئەمەی کە تورکیا لە مێژە نزیکەی ٥٠٠ گوندی تەریک کەوتەی لە ھەرێمی کوردستاندا خستووەتەژێر ڕکێفی خۆیەوە، وتیشی: بەرپرسایەتیی پاراستنی ئەم زەوییانە لە ئەستۆی دەوڵەتی فیدراڵە کە ئامێری زۆرن بۆ گوشار خستنە سەر تورکیا.
ھەر لەم کاتەدا وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو باسی ھێرشی توندی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ سەر بنکەوبارەگای پەکەکە لە ناوچەی «مەتینا» ھەڵکەوتوو لە چیاکانی پارێزگای «دھۆک»ی باکووری عێراق.
تورکیا حەوتەی ڕابردوو دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنەکانی بروسکەو ھەورەتریشقەی لە باکووری عێراق دا بە مەبەستی ڕاوەدوونانی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەیاند.