May 01, 2021 19:01 Asia/Tehran
  • لە جەژنی یەکی ئایاردا ، مەلا بەختیار: ژیانی چینایەتی کرێکاران هەر بەکۆڵەمەرگی ماوەتەوە

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایگەیاندووە، لە دوای هاوپەیمانێتی ستراتیژی یەکێتی – پارتی،جەختی کردووە هیچ نەبێ‌ سەندیکا و رێکخراوەکان سەربەخۆبن و ململانێی کۆمەڵایەتی – چینایەتی بۆ حیزبی سۆشیال – دیموکرات دەبێ‌ زیندوو بێ،‌ نەک خەفە بکرێ‌، بەڵام قسەکانی سودی نەبووە و دەڵێت، ژیانی چینایەتی کرێکاران هەر بەکۆڵەمەرگی ماوەتەوە.

بە پێی هەواڵێکی وێستگە نیوز ، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لەوتارێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران  هەروەها دەڵێت :  "جەژنی یەکی ئایارە! دەپرسم جگە لەوەی یەکێتی توانیمان گۆڕانکارییەک لەسەر یاسای کار بکەین، چی ترمان کردووە؟ کرێکاری بێگانە پۆل پۆل دەهێنرێن، سەرمایەی وڵاتە دەبرێ‌. ژیانی چینایەتی کرێکاران هەر بەکۆڵەمەرگی ماوەتەوە. دەتوانم بڵێم: لە زۆربەی وڵاتاندا.. جەژنی کرێکاران کە لەلایەن حکومەتەوە ساز دەکرێ.. چەواشەکاریە!!".     

ئەمڕۆ 1ی ئایار بە رۆژی جیهانی کرێکاران دیاری کراوە ساڵانەش لەم ڕۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێن، سەرۆکی یەکێتی سەندیکای کرێکارانیش رایدەگەیەنێت، تەنها لە چوار مانگی رابردووی ئەمساڵدا 10 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە چالاک رەئوف سەرۆکی یەکێتی سەندیکای کرێکاران بە PUKmedia ی راگەیاند: لەم ڕۆژەدا پەیاممان جێ بەجێ کردنی دەستەبەری مافی کرێکارانە وپێویستە کاربکرێت بۆ زیاتر خزمەت کردنی چینی کرێکاران و چونکە ئەوان لەدۆخێکی خرابدان.

وتیشی: کرێکاران  روبەرووی توندوتیژی دەبنەوە هەروەها چەندین کرێکارا لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ