May 10, 2021 20:02 Asia/Tehran
  • ھەواڵەکەی یاھوونیوز ، ھەرای ناوەتەوە

لە ھەواڵێک دا سەبارەت بە وردەکاریی تیرۆری شەھید سەردارقاسم سولەیمانی کە یاھوونیوز بڵاویکردووەتەوە ، باسی دەستتێدابوونی دەزگایەکی ئاسایشیی ھەرێمی کوردستان کراوە .

لە یەکەم کاردانەوەدا دەزگای دەژە تیرۆریی یەکیەتی نیشتمانیی دەستتێدابوونی ئەو دەزگایەی لە تیرۆری شەھید سولەیمانی بەتوندی ڕەتکردەوە و ئاماژەیشی کردە پێوەندی گەرموگوڕی شەھید قاسم سولەیمانی لە گەڵ رێبەری کۆچکردووی یەکیەتی نیشتمانیی ، جەلال تاڵەبانی .لە ھەمان کات دا پەنجەی تاوانیشی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان درێژ کرد .

دەزگای دژە تیرۆری پارتی دیموکراتیش بە ھەمان شێوە وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەو دەزگایە ھیچ پێوەندیەکی بەو تیرۆرەوە نەبووە ، رایگەیاند راپۆرەکەی یاھوونیوز پەنجەی ئاماژەی بۆ دەزگای دژە تیرۆری یەکیەتی نیشتمانیە .

ئەم ھەڵوێستەی دەزگای دژە تیرۆری پارتی ، کاردانەوەی دووبارەی دەزگای دژە تیرۆری یەکیەتی نیشتمانیی لێکەوتەوە و پارتی دیموکراتی بەوە تاوانبار کرد کە دەیھەوێ یەکیەتی نیشتمانیی بەم کەیسەوە ببەستێتەوە .

لە لایەکی دیکەوە نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران ھاوپێوەند بەم بابەتە رایگەیاند نە دەزگای دژە تیرۆری یەکیەتی و نە دەزگای دژە تیرۆری پارتی پیوەندیەکیان بە تیرۆری سەردار سولەیمانیەوە نیە و لێی بەدوورن . 

لە لایەکی دیکەوە سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وڵامی پەیامنێران سەبارەت بەم بابەتە ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند ھەر لایەن و دەزگایەک لە تیرۆری سەردار سولەیمانی دا دەستی ھەبووە بەرپرسایەتی دەکەوێتە سەر شان و بە سزای خۆی دەگات.

سەرپەیڤ