له سلێمانى لە دژى هێرش و داگیرکاریهکانى تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم گربوونەوە کرا
حوزهیران 05, 2021 23:18 Asia/Tehran
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
سپی میدیا راپۆریدا ، ئێواریە ئەمڕۆ شەممە گردبوونەوەو ناڕەزایەتی لە شاری سلێمانی دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
گردبوونەوەکە لەکاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە لە شەقامی سالمی سەهۆڵەکە لە سلێمانی بۆ بەردەم پارکی ئازادی لەلایەن بەشێکى زۆى چین و توێژەکان بەڕێوچوو.
لهخۆپیشاندانهکهدا بەشێک لە پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشوو ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئێستای عێراق و رۆشنبیران و چالاکانی کۆمەلەی مەدەنی و نوێنەری چەندهێزێکی سیاسی بەشدار بوون.
شایانی باسە ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە خەستی گەلیی بالندا لە ناوچەی شلادزێیان بۆردمانکرد .