به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌پێنج خۆفڕ هێرشکرایه‌سه‌ر هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌پێنج خۆفڕ هێرشکراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ولێرو پارێزگارى هه‌ولێریش زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشکرادهکاتو ده‌شڵێت:"بڕیارە لەسەر ئەو هێرشانه ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان ڕاگه‌یه‌نراوێک بڵاوبکه‌نه‌وه".
به‌گوێره‌ى هەواڵێکی میدیای شارپرێس ، کاتژمێر (2)ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌پێنج درۆنى TNT ڕێژکراو هێرشکرایه‌سه‌ر هه‌ولێرو دوو له‌درۆنه‌کان له‌سه‌ر ڕێگه‌ى (هه‌ولێر ـ پیرمام) خراونه‌ته خواره‌وه و یه‌کێکیان نه‌توانراوه بخرێته خواره‌وه.
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر بهروداوى وتووه، "دوو هێرشی دیکەى لەو شێوەیە لەنزیک گۆمەسپان ڕوویداوەو توانراوه هه‌ردووکیان بخرێنه خواره‌وه".
به‌وته‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، بڕیاروایه ئه‌مڕۆ لەسەر ئەو هێرشانه، هێزە ئەمنییەکان ڕاگه‌یه‌نراوێک بۆ ڕاى گشتیى بڵاوبکه‌نه‌وه.
گوندى براغ ئه‌و گونده‌یه که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ره‌کى (هه‌ولێر ـ پیرمام)و ده‌که‌وێته نێوان هه‌ردوو شارۆچکه‌ى مه‌لا ئۆمه‌رو به‌ستۆره و هاوکات کونسوڵخانه‌ى نوێى ئه‌مریکا که تائێستا کارکردن تێیدا به‌رده‌وامه، ته‌نها سێ کیلۆمه‌تر له‌و گونده‌وه دووره که به‌سێ درۆنى تى ئێن تى ڕێژکراو هێرشیکراوه‌ته‌سه‌ر.
هێرشه‌که‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ر هه‌ولێر به‌پێنج درۆنى TNT ڕێژکراو له‌کاتێکدایه، 14ى 4ى ئه‌مساڵ هێرشێکى هاوشێوه به‌درۆن کرایه‌سه‌ر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.پێشتریش شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه تایبه‌ته‌کانى خۆیه‌وه ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه، که ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌کانى گوندى براغ ئه‌وه‌نده به‌هێز بوه، ترس‌و دڵه‌ڕاوکێى لاى دانیشتوانى شارۆچکه‌ى مه‌لا ئۆمه‌ر دروستکردوه.