لە هەڵەبجە ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت کرایەوە
34هەمین ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەلایەن کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەو تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بە هەما هەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا.
کامەران مستەفا بەڕێوبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان ڕایگەیاند: بەناوی ئیدارەی هەڵەبجەوە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەم کارەساتەدژ بە مرۆڤایەتییە.
وتیشی: سەردەشت هاوخەمی شارەکانی کوردستان بووە، هەربۆیە کرایە ئامانج، ئێمە سەردەشت و هەڵەبجە بەدوو دەستەخوشکی یەکتری دەزانین و سەری رێز و وەفا لەسەر گڵکۆی شەهیدانی سەردەشت دادەنەوێنین.
دواتر لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: فڕۆکە مەرگ هێنەرەکانی بەعس لەبەرچاوی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەردەشتی کیمیاباران کرد، هەر ئەمەش ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی هەڵەبجەش کیمیاباران بکرێت.
وتیشی: بەهۆی دۆخی کۆڕۆناوە نەمان توانی دەنا دەڕۆشتینە حزووری شەهیدەکان.
لە27/6/1987 حکومەتی بەعس سەردەشتی بە چەکی کیمیاوی بۆردمان کرد ئەم بۆردومانەش بووە دەستپێکی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و داتر هەڵەبجەشی بەدوای خۆیدا هێنا.