بەڕێوەچوونی دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران لە سلێمانی
دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو .
دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی 120 کۆمپانیا لە زیاتر لە 15 گروپی کاڵایی بەڕێوەچوو .
ئەم پێشانگە پسپۆڕیە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە بەپێی ئامانج و پلانداڕشتانەکان بڕیارە ، ئاستی پێوەندیی بازرگانیی ئێران و عێراق ئەم ساڵ بۆ زیاتر لە 20 ملیار دۆڵار بەرز بێتەوە .
دراوسێ بوونی دوو وڵاتی ئێران و عێراق و کوالیتی باڵای کاڵا ئێرانیەکان و ھاوبەشی فەرھەنگیی و کومەڵایەتیی لە سەر پێوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان کاریگەرە .
قەبارەی گرێبەستە گەورە تیجاریەکان بە درێژایی 5 رۆژی بەڕێوەچوونی دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران ، زیاتر لە 20 ملیار دۆڵار بووە .
بەڕێوەچوونی دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران لە شاری سلێمانی گەورەترین پێشانگە لە تێکڕای عێراق لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بووە .