ته‌مووز 06, 2021 07:09 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ئامادە بوونی سەربازییانەی ئەمریکا ھۆکاری ئاڵۆزی لە عێراق دایە

باڵوێزی تازەی ڕووسیا لە عێراق وتی: ئامادە بوونی سەربازییانەی ئەمریکا لە عێراق بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لەم وڵاتەو بۆی ھەیە گرفتی درێژماوەشی لێ بکەوێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیلبروس کۆتراچۆف» باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو وتی: ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکاو شێوازی ھەڵس و کەوتیان لەگەڵ عێراق و پرڕسی ئەم وڵاتە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی زیاتری ئاڵۆزی و دیارە لە درێژ ماوەدا دەبێتە گرفتێکی ھەرە گەورە.

گەرچی «کۆتراچۆف» لەو باوەڕەدایە کە عێراق دەتوانێ ئاسایشتی خۆی دابین کات، بەڵام جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا ئەگەر بێتو لە عێراق بڕواتە دەرەوە دەبێ بە ئەرکمەندیەوە ئەو کارە بکات و بۆشایی ئاسایشتی لە خۆی بەجێ نەھێڵێت.

باڵوێزی ڕووسیا ھەروەھا جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردو ڕووشسیاش کردەوەو وتی: متمانەی بەرامبەر لە نێوان شسەرکردایەتییەکانی ڕووسیاو کورد زۆرە.

ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینیەوە لە عێراق دا جێگیرن و گەورەترین بنکەشیان «عەینۆلئەسەد»ـە لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق کە بەردەوام دەکەوێتە بەر ھێرش و پەلاماری نەیارانی ماتەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق .

سەرپەیڤ