ئەمڕۆ دادگاییکردنی بەشێکی تر لەڕۆژنامەنوس‌ و چالاکوانانی بادینان بەڕێوەدەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i398553-ئەمڕۆ_دادگاییکردنی_بەشێکی_تر_لەڕۆژنامەنوس_و_چالاکوانانی_بادینان_بەڕێوەدەچێت
‌ بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢١ دادگاییکردنی بەشێکی تر لە گیراوانی بادینان لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2021 10:46 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ دادگاییکردنی بەشێکی تر لەڕۆژنامەنوس‌ و چالاکوانانی بادینان بەڕێوەدەچێت

‌ بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢١ دادگاییکردنی بەشێکی تر لە گیراوانی بادینان لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت.

 

بە پێی هەواڵێکی  سپی میدیا ، لەمبارەیەوە که‌سوکاری زیندانیانی ناوچەی بادینان راگه‌یه‌ندراوێکی بەپەلەیان ئاڕاستەی گشت هاوڵاتیان و توێژە جیاوازەکان کرد و دەڵێن" ئەمڕۆ نۆ چالاکوان، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی‌ و سیخوڕییکردن بۆ ئەمریکا، بەریتانیا، مستەفا کازمی‌ و بەرهەم ساڵح دادگایی دەکرێن".

لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، داوا لە گشت فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران، چالاکوانان‌ و خەڵکی مەدەنی دەکەن، لە دادگای دوی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبن‌ و بەرگریی لەچالاکوانان بکەن.