ته‌مووز 23, 2021 15:21 Asia/Tehran
  • وشداری دانی بەرپرسێکی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بارەی ھەگەری پەرەسەندنی زیاتری «ڤایرۆسی کۆرۆنا»

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی «دهۆک» رایگەیاندووە، بەپێویستی دەزانن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو حەوتە ھەتا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، ئەگینا بارودۆخی تەشەنای «ڤایرۆسی کۆرۆنا» زۆر خراپتر دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «حەمزە رەزیکی» وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی «دهۆک»ی ھەرێمی کوردستان لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو حەوتە ھەتا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی «ڤایرۆسی کۆرۆنا» و ئامادەکارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر کۆنتڕۆڵ بکرێن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ رانەگەیەنرێت، بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپتر دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لە هەزار کەس لەرۆژێکدا بەرزبوەتەوە، لەم دواییەش دا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم ماوەیەدا هەزار و دووسەدو بیست توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە لەم ژمارەیە تەنیا حەوتسەد و یەک کەسیان چاک بوونەتەوە .

سەرپەیڤ