پێشوازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وتووێژەکانی بەغداو واشێنگتۆن
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وتووێژەکانی شاندەکەی بەغداو بەرپرسانی کۆشکی سپی لە واشێنگتۆن پێشوازیی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی توییتێک لە ئەنجامی وتووێژەکانی شاندەکەی بەغدا بە سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشوازیی کرد.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە توییتەکەی دا گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکای بە ھەنگاوێکی ئەرێنی و گرینگ زانیوەو لەم پەیوەندییەدا دەستخۆشیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندەکەی ھاوڕێی کردووە بۆ مسۆگەر کردنی ئەو دەرەنجامە لە وتووێژەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی.
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەم پەیامەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، وتووێژی نێوان بەغداو واشێنگتۆن ههنگاوێکی گرینگه لە ئاراستەی بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه سەرەکییەکانی وهک سهقامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابوری و کولتوری.
لە پەیامەکەی «نێچیرڤان بارزانی» دا ھاتووە: پێشوازی له ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئەمهریکا دهکهم که ههنگاوێکی گرینگه بهرهو بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه سەرەکییەکانی وهک سهقامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابوری و کولتوری. دهستخۆشی له ههوڵهکانی سهرۆک وهزیران «مستەفا کازمی» و تیمەکەی عیراق دهکهم.
جێگای ئاماژەیە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی سێ شەممە چاوی بە «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا کەوت و سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان وتووێژی کرد و لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ھەتا ٣١ی دیسامبەر ڕێککەوتن.