تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە بارەی ڕەوشتی نالەباری ئەو سزادراوانە وشداریی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i399493-تیمی_پارێزەرانی_سزادراوانی_بادینان_لە_بارەی_ڕەوشتی_نالەباری_ئەو_سزادراوانە_وشداریی_دا
تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینانی ھەرێمی کوردستان لە بارەى بارودۆخى ئەو سزادراوانە و خراپىی ھەڵس و کەوتی کارمەندانى ئاسایشى گشتى لەگەڵیاندا هۆشدارى دەدەن و داوا دەکەن بگوزارێنەوە بۆ زیندانەکانى چاکسازى.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2021 04:32 Asia/Tehran
  • تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە بارەی ڕەوشتی نالەباری ئەو سزادراوانە وشداریی دا

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینانی ھەرێمی کوردستان لە بارەى بارودۆخى ئەو سزادراوانە و خراپىی ھەڵس و کەوتی کارمەندانى ئاسایشى گشتى لەگەڵیاندا هۆشدارى دەدەن و داوا دەکەن بگوزارێنەوە بۆ زیندانەکانى چاکسازى.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە،لە بانگەوازێکدا کە ئاراستەى سێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێمى کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کراوە، تیمى پارێزەرانى سزادراوانى بادینان ئاشکرای کردووە، سزادراوانی بادینان زۆر ئازار دەدرێن و گوشاری زۆیان دەخرێتە سەرو بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و ھەڵس و کەوتی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتیی هەولێر لەگەڵیاندا لەوپەڕی خراپیدایە و دوورە لە هەموو بەها مرۆڤییەکان و هیچ رەچاوێکی مافەکانی زیندانیانیان بۆ ناکرێت.

تیمى پارێزەرانى سزادراوانى بادینان داواشیان کردووە کە بە زوترین کات ئەو سزادراوانە بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەڕکا لە دهۆک، کە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک دەبێت بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک هەر زیندانیبەکی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

لەبەشێکى دیکەى بانگەوازەکەیاندا ئەو پارێزەرانە رایانگەیاندووە، ئەوانە مرۆڤن و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش ، مانەوەیان لە ئاسایش نایاساییە، بۆیە پێویستە بە زووترین کات سزادراوان رادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێن.