ئاب 12, 2021 16:08 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لەگەڵ مەسعود بارزانی

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر چاوی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی «ڕووداو»، «فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە دیدار لەگەڵ «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان تاوتوێی چەند بابەتێکی گرنگ پێوەست بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و زیادبوونی هەڕەشەکانی داعش، ھاواھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگەو ھێزەکانی عێراقیان کرد.

سەردانەکەی «فالح فەییاز» بۆ ھەولێرو چاوپێکەوتنی لەگەڵ «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوپێش ھاوپەیمانیی «ئەلعەقدیلوەتەنی» بۆ ھەڵبژدن بە سەرۆکایەتیی «فەییاز»و بە بەشداری چەند کۆتلەیەکی شێعەو سوننە پێکھات و نوێنەرانی ھاوپەیمانیش لەگەڵ زۆربەی لایەنە عێراقییەکان لەوانە کوردەکاندا ڕاوێژیان کردووە ھەتا بۆ بەشداری لە ھاوپەیمانیەکە ھانیان بدەن.

پارتی سوننەی «پارتی ئیسلامیی عێراقی» وەک کۆنترین پارتی سوننەی عێراق ھاوڕێ لەگەڵ بزوتنەوەی «عەتاء» بە ڕابەرایەتیی «فالح فەییاز»، « پارتی «ئەلسوبات»، ڕیجالی عێراق»، «واریسون» و «ڕەوتی چاکسازیی نیشتیمانی» لبە ئەندامانی ھاوپەیمانییەکەن و بە نیازن لە ھەڵبژاردنەکانی دەھەمی ئۆکتۆبەری عێراق دا بەشداری بکەن و وادیارە «فالح فەییاز» بە نیازی ڕاکێشانی لایەنە کوردییەکانیشە.

سەرپەیڤ