دانیشتنی ئاسایشتیی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق و پێشمەرگە لە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i399679-دانیشتنی_ئاسایشتیی_بنکەی_ئۆپراسیۆنی_ھاوبەشی_عێراق_و_پێشمەرگە_لە_ھەولێر
یەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق باسی بەڕێوە چوونی دانیشتنێکی گرینگی کردووە لە نێوان بنکەی ھاوبەشی عێراق و ھێزی پێشمەرگە لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2021 10:40 Asia/Tehran
  • دانیشتنی ئاسایشتیی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق و پێشمەرگە لە ھەولێر

یەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق باسی بەڕێوە چوونی دانیشتنێکی گرینگی کردووە لە نێوان بنکەی ھاوبەشی عێراق و ھێزی پێشمەرگە لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، یەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق ئەمڕۆ ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: سەرکردایەتیی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق کۆبوونەوەیەکی گرینگی لە ھەولێر بەڕێوە برد کە لە میانەی دا «عەبدولئەمیر شەمەری» یاریدەری فەرماندەری بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، یاریدەری سەرۆکی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق و فەرماندەری ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک لە فەرماندەران و بەرپرسانی ئاسایشتی بەشداری بوون.

یەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق وتیشی: ئەم دانیشتنە لە ئاراستەی تاوتوێ کردن و ھاواھەنگیی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچە گرینگەکان لە ڕووی ئاسایشتی ھاوبەشەوە دژی تاقمی تیرۆریستی داعش بەڕێوە براوە.

«جەمال ئیمینکی» سەرۆکی ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ھەردووک شاندەکە سەبارەت بە پرسی ناوەندەکانی ھاواھەنگی ھاوبەش لە ڕۆژئاوای نەینەوا، کەرکوک، مەخمورو خانەقین جیا لە پێکھاتنی دوو تیپی ھاوبەش لە وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی سنووری نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق ، ھەروەھا لەمەڕ پرسی گۆڕینەوەی زانیاری و بەرز کردنەوەی ئاستی ڕێکخستن و ھاواھەنگی و ھاوکاریی ھاوبەشیش ڕاوێژیان کردووە.