بەردەوامیی ھێرشی نایاسایی تورکیا لە باکووری عێراق
سوپای تورکیا ھەروا بەردەوامە لەسەر ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی لە باکووری عێراق
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە ھێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە بە ھاواھەنگیی لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریی «میت» دەستی کردووە بە بوردومان کردنی ناوچەی «ئاسۆس» لە باکووری عێراق.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنە کە ٢٠ فڕۆکەی شەڕکەر تیای دا بەشدار بوون و لە قوڵایی ٢٠٠ کیلومەتریی عێراێ ئەنجامی گرت، ٢٨ ئامانج لەوانە ھەمار تەقەمەنی و حەشارگەی چەکدارانی پەکەکە لە نێو بران کە ھەڵبەت ھێشتا لە بارەی ڕادەی زیان و لێکەوتەکانی ئەم ئۆپراسیۆنە ھیچ ھەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.
ئۆپراسیۆنی نایاسایی ھێزەکانی سوپای تورکیت لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەربڵاو لە باکوری عێراق و ھەرێمی کوردستان پەرەی سەندووە کە ئەمەش ناڕەزامەندیی یەگبینی بەغدای بەدواوە بووە.