بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i400420-بەرپرسی_سیاسەتی_دەرەوەی_یەکێتیی_ئەورووپا_سەردانی_هەرێمی_کوردستان_دەکات
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2021 08:19 Asia/Tehran
  • بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

 وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەردانی عێراق بکات و لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ ببێتەوە.

بڕیاریشە رۆژی سێشەممە 7/9/2021، بۆرێڵ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

سەردانەکەی بۆرێڵ لەکاتێکدایە، وادەی پڕۆسەری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی عێراق نزیک بووەتەوە. عێراق و یەکێتی ئەورووپا رێککەوتنیان هەیە بۆ ناردنی چاودێر بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و چاودێری کردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە کە لە 10ی  ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.