بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهکێتی ئهوروپا لە ھەولێرە
«جۆزێپ بۆرێل»، بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهکێتی ئهوروپا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەییشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «جۆزێپ بۆرێل» بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهکێتی ئهوروپا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێری ھەرێمی کوردستان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و لەم بوارەدا یەکەم کۆبونەوەشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
سەردانەکەی بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهکێتی ئهوروپا بۆ ھەولێر درێژە ی سەردانەکەی ڕۆژی ڕابردووی بۆ بەغدای پێتەختی عێراق و کۆبوونەەوەی لەگەڵ هەریەکە لە «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «فوئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەیە.
لەکاتی گەیشتنی «جۆزێپ بۆرێل» بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە لایەن «سەفین دزەیی» بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیس لێ کرا.