دیداری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و «جۆزێف بۆرێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە ھەولێر کۆبوونەوەو لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشیش دا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە «جۆزێف بۆرێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گەییشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوە هەریەک لە «نێچیرڤان بارزانی» و «جۆزێف بۆرێل» کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و تیای دا «نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند» سەردانی جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا نیشانەی پابەندیی یەکێتیی ئەوروپایە بەرامبەر عێراق و هەرێمی کوردستان.
وتیشی: لە کۆبوونەوەکەماندا ئاسایش و سەقامگیریی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا و عێراق، پەیوەندی و کێشەکانی هەولێر و بەغداد، شەڕی دژی داعش و هەڕەشەکان، هەڵبژاردن و گرنگی بەشداری تیمەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری، دۆخی ناوچەکە و پرسی کۆچ و چەندین پرسی گرنگ و پەیوەندیدارمان تاوتوێکرد.
سەرۆکی هەرێم سوپاسی وڵاتانی ئەوروپاشی کرد بۆ پشتگیریی عێراق و هەرێم لە شەڕی دژ بە داعش و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانیان لەڕێی بەرنامەکانی پەرەپێدانەوە لەسەر چەندین ئاستی جیا بەشێوەی بەرچاو.
نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەواش دوا و ئاماژەی بەوەکرد کە گۆڕانکارییەکە کاریگەری بەسەر تێکرای گۆی زەویدا هەیە و وتی: گۆڕانی کەشوهەوا بۆ ئاسایش و پێشکەوتنی عێراق مەترسییە.
لای خۆیەوە «جۆزێف بۆرێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گەییشتە خۆشحاڵی خۆی نیشاندا دەربارەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.