حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەولێر سەبارەت بە بابەتی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ و ڕه‌تیده‌کاته‌وه ئاگادارى کۆبوونەوەی عەرەبەکان لە هەولێر بێت.
دواى کۆبونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تى‌و سه‌رۆک هۆزى عه‌ره‌ب له‌شارى هه‌ولێرو ڕاگه‌یاندنى په‌یامێک بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ‌و ڕه‌تیده‌کاته‌وه ئاگادارى ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه بوبن.
ده‌شڵێت:"ڕێکاری پێویست بەرامبەر چۆنێتی ڕێکخستنی کۆبونەوەکە دەگرینەبەر".
دوێنێ 312 که‌سایه‌تى‌و سەرۆک هۆزى عێراقى له‌یه‌کێک له‌هۆڵه‌کانى شارى هه‌ولێر کۆبونه‌وه و داوایان لەحکومەتى عێراق کرد په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌که و به‌تایبه‌تیش هه‌وڵیش بدات په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاته‌وه.
دوابه‌دواى ئه‌و په‌یامه، عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکى ڕه‌وتى حیکمه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایگه‌یاند، "هەموو کۆنگرەو کۆبونەوەکانی تایبەت بەئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق-ئیسرائیل ڕەتدەکەینەوە کە لەنێوخۆی عێراق ڕێکخراوە، هاوکات کێشەی فەڵەستین کێشەی عەرەب‌و موسڵمانانە بەپلەی یەکەم، پاڵپشتی گەلی عێراق بۆ فەڵەستین‌و کەیسەکەی دوپاتدەکەینەوە".
ئه‌مڕۆش حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه له‌سه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه هاته‌ده‌نگ‌و له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ڕایگه‌یاندوه، "کۆبونەوەکە بەبێ ئاگاداری‌و بەشداری حکومەتی هەرێم ڕێکخراوەو بەڕێوەچوە".
ده‌شڵێت:"ئەم کۆبونەوەیە بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لەهەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنێتی ڕێکخستنی کۆبونەوەکە دەگرینەبەر".