ئه‌یلوول 26, 2021 12:08 Asia/Tehran
  • نازم دەباغ : کومیتەی بەدواداچوون بۆ بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەی هەولێر پێک دێت

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران بە وتنی ئەوەی کە سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی هەولێر کومیتەی دەرخستنی راستییەکان پێک هاتووە، لەسەر پێویستی ھەموارکردنی یاسا و رێسای بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس و کۆبوونەوەکان لە ھەرێم جەختی کرد.

نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە کۆبوونەوەی عەشایری عەرەبی نیشتەجێی هەولێر سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەل ئیسرائیل وتی: لە دۆخی ئێستادا تا ڕادەیەک ئازادی و پاڵپشتی لە کەسانێک کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان هەیە و مۆڵەتی کۆبوونەوە و کۆنفڕانس دەدرێت بەڵام لە وردەکارییەکانی کۆنفڕانسەکان ئاگاداریەک نییە.

ناوبراو گوتیشی: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەی دوێنێی خۆی دا لە پێکهێنانی کومیتەی دەرخستنی ڕاستییەکان سەبارەت بە ئەو کۆبوونەوە بۆ ناسینی ئەنجامدەرانی هەواڵی داوە و ئەو کۆبوونەوەیەی ئیدانە کردووە و ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە ئاوەها کۆبوونەوەیەک  بە پێچەوانەی سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستانە.

سەرپەیڤ