نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵم ده‌نگدانى تایبه‌ت سه‌رکه‌وتووانه کۆتایى هات
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: خۆشحاڵین بەوەی کە ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له عیراق و هه‌رێمى کوردستان "سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات، بەو هیوایەی کە ده‌نگدانى گشتیش سه‌رکه‌وتووانه و بە بێ کێشە به‌ڕێوه بچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەهەژماری فەرمی خۆی لە تویتەردا ڕایگەیاندووە: خۆشحاڵم ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له عیراق و هه‌رێمى کوردستان سه‌رکه‌وتووانه کۆتایى هات. سوپاس و ده‌ستخۆشى لە به‌شداریى بەربڵاوی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌کان و خوشک و برایانى ئاواره دەکەین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد:هیوادارم ده‌نگدانى گشتیی سبەینێ یەکشەممەش ھەروا سه‌رکه‌وتووانه و بە بێ کێشە به‌ڕێوه بچێت.
جێگای ئاماژەیە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە: لەدەنگدانی تایبەتدا کە ڕۆژی هەینی بەڕێوەچوو رێژەی بەشداریکردن لە هەولێر ٧٥٪، سلێمانی٧٨٪ و دهۆک ٦٩٪ بووە.
کاتژمێر ٧:حەوتی بەیانیی ڕۆژی هەینی لە سەرتاسەری عێراق دا پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستی پێ کرد‌و ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان به روی هێزه ئه‌منییه‌کان و ئاواره و زیندانییەکاندا کرانه‌وه.