تشرینی یه‌که‌م 16, 2021 19:41 Asia/Tehran
  • پارتی لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان دانوستان دەکات

ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت پارتی دیموکرات بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان شاندێکی باڵای پێک دێنێت.

 هۆشیاری سیوەیلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت: "وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی کۆمیسیۆنین، دواتر شاندێکی باڵا پێکدەهێنین لەگەڵ لایەنە کوردی و عێراقییەکان دانوستان بکەن، پێمان باشە بەیەکدەنگی و یەکگوتاری بچینە بەغدا".

پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تاوەکوو ئێستا بە 33 کورسی، لە هەرێمی کوردستان حیزبی یەکەمە و بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت، زۆرترین چاوی لەسەرە، بانگەوازی یەکگوتاری و یەکگرتوویی لایەنە کوردستانییەکان دەکات لە بەرامبەر لایەنە عێراقییەکان.

سەرپەیڤ