تشرینی یه‌که‌م 25, 2021 08:18 Asia/Tehran
  • کوژرانی 3 کەس لە هێزەکانی پەکەکە لە بۆردومانی سنورەکانی ئامێدی

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە فڕۆکەکانی تورکیا سنورەکانی قەزای ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆکیان بۆردومانکرد و وەزارەتی بەرگری تورکیاش کوژرانی 3 کەس لە هێزەکانی پەکەکەی راگەیاند.

 

وارشین سلێمان، قائیمقامی ئامێدی بە ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندوە، تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی گوندەکانی سنوری  ئامێدی و لەم کاتەدا زۆرینەی رەهای گوندەکان هیچ کەسێکیان تێدا ناژی، چونکە بەهۆکاری بەردەوامی بۆردومانەکان بەپاساوی بوونی پەکەکە و بۆردومانکردنی ناوچەکانیان، هاوڵاتیانی ناتوانن بگەڕێنەوە گوندەکانیان.

هاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی  سێ گەریلای پەکەکەی لەبۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەیدا راگەیاند کە لەناوچەکانی سنوری هەرێمی کوردستان ئەنجامیانداوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی بۆردومانەکان بکات.

سەبارەت بەم بابەتەش چەند شایەت حاڵێکی ناحیەی شیلادزێ بە ماڵپەڕەکەیان راگەیاندوە، سوپای تورکیا بەپاساوی بوونی پەکەکە زیاتر لە 10 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو سنوری هەرێمی کوردستان و لەو ناوچانەدا بنکەی بۆ هێرشی سەربازیی داناوە.

سەرپەیڤ