بۆردومانی هەمدیسانی هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i402505-بۆردومانی_هەمدیسانی_هەرێمی_کوردستان_لەلایەن_فڕۆکە_جەنگییەکانی_تورکیا
سەرچاوە عێراقییەکان باسی بۆردومانی هەمدیسانی ناوچەگەلێکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک دەکەن لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانیی تورکیاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2021 15:03 Asia/Tehran
  • بۆردومانی هەمدیسانی هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا

سەرچاوە عێراقییەکان باسی بۆردومانی هەمدیسانی ناوچەگەلێکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک دەکەن لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانیی تورکیاوە.

سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ رایانگەیاند، تورکیا ئەمرۆ جارێکی تر بە بیانووی وەبەر پەلامار دانی بنکە وبارەگای پە.کە.کە ، شاخ و چیاکانی مەتینا لە نزیک گوندی سەرکلی سەربە شاری ئامێدی پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کردووە. ئەم پەلامارە زەرەرو زیانی زۆری لە خەڵکی ناوچەکە داوە.

سوپای تورکیا ساڵانیکی زۆرە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەندامانی پە.کە.کە خەریکی پێشێلکردنی سەروەریی ناوچەکانی باکووری عێراق و سوریایە،ئەوە لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی سوری و عێراقی ئەم کردەوەی تورکیا  وەک داگیرکاری دەزانن.