تشرینی دووه‌م 14, 2021 12:22 Asia/Tehran
  • مه‌لا به‌ختیار: له‌ناویه‌کێتیه‌وه‌ ژه‌هر خواردکراوم

مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند،له‌ناو یه‌کێـى نیشتیمانى کوردستانه‌وه‌ ژه‌هرخواردکراوه‌و له‌ ده‌زگاى زانیاریه‌وه‌ زانیارى پێدراوه‌ که‌ ژه‌هرخواردکراوه‌.

بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، مه‌لابه‌ختیار له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، دوو بۆ سێ مانگ به‌ر له‌ ڕوداوه‌کانى هه‌شتى ته‌موز ژه‌هر خواردکراوه‌و له‌ده‌زگاى زانیاریه‌وه‌ زانیارى پێدراوه‌ که‌ ژه‌هر خوارد کراوه‌و ده‌ڵێت" له‌ پێشکه‌وتوترین نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌ڵمانیا سه‌لمێنراوه‌و تا بابه‌ته‌که‌ى بۆ نه‌سه‌لمێنراوه‌ قسه‌ى له‌باره‌وه‌ نه‌کردوه‌.

مه‌لابه‌ختیار وتیشى، په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى هیچ که‌س ناکات و هه‌رکه‌س بگیرێ تاوانبارى ناکات تا تۆمه‌ته‌که‌ى به‌سه‌ردا ساغ نه‌بێته‌وه‌،ده‌ڵێت" ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م مافه‌ى خۆم نابم.

مه‌لابه‌ختیار هێما بۆئه‌وه‌ش ده‌کات، پێشتر له‌ناو یه‌کێتى به‌رپرسى مه‌له‌فه‌ نهێنیه‌کان بوه‌ ده‌ڵێت" یه‌کێتى نوێ 12 هه‌زار پله‌ى به‌نایاسایی به‌خشیوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌موو شت بێده‌نگمان کردوه‌ بۆئه‌وه‌ى یه‌کێتى سه‌رکه‌وێت "

مه‌لابه‌ختیار له‌ 20 مانگى ڕابردوو ڕایگه‌یاند، که‌ ژه‌هرخواردکراوه‌و ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه‌ به‌مه‌به‌ستى پشکنین و چاره‌سه‌ر چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و دوێنێ گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانى.

سەرپەیڤ