بافڵ تاڵه‌بانى له هەولێر لە گەڵ مه‌سعود بارزانى کۆبۆوە
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به‌سه‌ردانێک چووه هاوینه‌هه‌وارى پیرمام بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان.
بە گوێرەی هەواڵێکی میدیای شارپرێس ، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باسى کێشه‌کانى نێوان مه‌سرور بارزانى‌و قوباد تاڵه‌بانى کراوه و هاوکات پرسى پۆستى سه‌رۆک کۆماریش یه‌کێکى دیکه بوه لهبابهتەکانى کۆبونه‌وه‌که.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بافڵ تاڵەبانی هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى سەردانی مەسعود بارزانی کرد لەهاوینهههوارى پیرمام‌و به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێکی نوسینگه‌ى تاڵه‌بانیش، لەو کۆبونەوەیەدا تاوتووێی دوایین پێشھاتە سیاسی، ئەمنی‌و ئابورییەکانی ھەرێمو عێراق‌و ناوچەکە کراوه‌و بەشداری کورد لەحکومەتی داھاتوی عێراق‌و ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە سیاسییەکان بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە کراوه.
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ش هاتووه، "لەکۆبونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی‌و پرسە هەنوکەییەکان، جەخت لەیەکڕیزیی نیشتمانی کورد‌و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان‌و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان کراوه".
ئه‌وه‌ش ڕونکراوه‌ته‌وه، لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا قۆناغی نوێی عێراق‌و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەرکراوهو گرنگی یەک گوتاری کورد لەبەغدا بەپێویستزانراوهو پەرۆشی یەکێتیی‌و پارتی بۆ یەکڕیزیی‌و تەبایی ماڵی کورد دوپاتکراوهتهوهو جەختکرایەوە لەسەر پڕۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان‌و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی هەردولا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.