تشرینی دووه‌م 16, 2021 04:11 Asia/Tehran
  • عوسمان ئوجەڵان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە مردنی «عوسمان ئۆجەلان» برای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری هەولێر راگەیەنرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، «عوسمان ئۆجەلان» ماوەی چەند رۆژێک بوو لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری هەولێر لە بەر توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناو ناجێگیر بوونی باری تەندروستی ، خرا بووە ژێرچاودێریی چڕی پزیشکییەوە،بەڵام کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکی  بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە مردنی راگەیەنرا.

«عوسمان ئۆجەلان» برای بچوکی «عەبدوڵا ئۆجەلان» رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە و ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئامارای سەربە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای روهای تورکیا لەدایک بووە.

ناوبراو هەروەها تا ساڵی ٢٠٤ یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوو کەو دواتر لەو پارتە جیابووەوەو لەو کاتەشەوە لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووەو بڕیاریشە تەرمەکەشی لە هەرێمی کوردستان بەخاک بسپێردرێت.

سەرپەیڤ