سەرکردە سیاسییەکان با لە ئاراستەی چەسپاندنی سەقام لە عێراق دا لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکشێنەوە
«عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، داوای لە سەرکردە سیاسییەکان کرد کە لە ئاراستەی چەسپاندنی سەقام لە عێراق دا لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکشێنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر دیداری کردو لە دیدارەکەدا ھەردووک لایان گۆڕانکارییە سیاسی، ئاسایشتییەکان و دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن و شوێنھاتەکانیان لە گۆڕەپانی سیاسیی وڵات دا لێک دایەوە.
لە دیدارەکەدا حەکیم پێشینەی مێژووی ھاوبەشی شێعەو کوردی لە خەباتی دژی دیکتاتۆری و بنیاتنانی عێراقی تازە وەبیر ھێنایەوەو لە سەر گرینگایەتیی کەم کردنەوەی ئاستی داخوازییەکان لە پێناوی دابین کردنی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و پێویستیی پێکھاتنی دەوڵەتێک کە توانایی وەدی ھێنانی ئاواتەکانی گەلی عێراقی ھەبێت پێی داگرت.
عەممار حەکیم ھەروەھا لە سەر پێویستیی ڕێزنان لە سەروەریی خاکی عێراق و ڕاگرتنی دەستوەردان و ھێرشە دەرەکییەکان جەختی کرد.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر گرینگایەتیی تاوتوێ کرانی وردی تانەو سکاڵاکانی پەیوەست بە ھەڵبژاردن و وەدی ھاتنی زۆڵاڵی و بووژاندنەوەی متمانەی بەرامبەر بە حکومەتی سیاسی و دیموکراسی لە وڵات جەختی کرد.