سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:به پله‌ى یه‌که‌م کار بۆ ڕزگارکردنى گیانى هاووڵاتییان بکه‌ن و هه‌رچى پێویسته بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى له زووترین کاتدا به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن
«نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر جەختی کرد: به پله‌ى یه‌که‌م کار بۆ ڕزگارکردنى گیانى هاووڵاتییان بکه‌ن و هه‌رچى پێویسته بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى له زووترین کاتدا به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان: «نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر، به‌دواداچوونى بۆ دۆخى گەڕەکە لافاو تێکەوتووەکانی ھەولێر کرد‌و داوای لە فەرمانگەو بەرپرسانی شارەکە کرد ھەتا ھەرچی خێراتر فریای لێقەوماوانی کارەساتەکە بکەون.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییەکەی دا له‌گه‌ڵ «ئومێد خۆشناو» پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى بۆ ینەماڵەی قوربانییانی کارەساتی لافاو ھەستانەکەی ھەولێر جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که لایه‌نه په‌یوه‌ندار و ده‌زگا حکوومییه‌کان، خێرا و له پله‌ى یه‌که‌م دا کار بۆ ڕزگارکردنى گیانى هاووڵاتییان بکه‌ن و هه‌رچى پێویسته بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى له زووترین کاتدا به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هاوکارییان بکرێت.
بارزانی ئەوەشی ڕاگەیاند: نه‌خۆشخانه‌کانیش دەبێ له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشی دا بن بۆ پێشوازی کرن له لێقەوماوان و چاره‌سه‌رکردن و ڕاگەببشتن بە برینداران.
لاى خۆیه‌وه پارێزگارى هه‌ولێریش دۆخى شوێنه زیانبه‌رکه‌وتووه‌کانى ڕوونکرده‌وه و باسى له پرۆسه‌ى فریاکه‌وتن و ڕزگارکردن و کارى تیمه فریاگوزارییه‌کان کرد که هه‌ر له سه‌ره‌تاى لافاوه‌که‌وه ده‌ستبه‌کار بوونە و به‌هاناى لێقه‌ومانانه‌وه ڕۆییشتوون، هه‌روه‌ها دووپاتى لەوەش کرده‌وه که داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له‌کاردان و به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ پێشهاته‌کە ده‌که‌ن و کارى پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ن.