ھێرشی بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i403854-ھێرشی_بەربڵاوی_تورکیا_بۆ_سەر_ھەرێمی_کوردستان
سەرچاوە سەربازییەکان باسی ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ باکووری شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2021 06:25 Asia/Tehran
  • ھێرشی بەربڵاوی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە سەربازییەکان باسی ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ باکووری شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی شەفەق نیوز، سەرچاوە سەربازییەکانی ڕایانگەیاندووە: ھێندێک ئاوایی و شوێنی ناوچەی «برادۆست» لە باکووری ھەولێر کەوتوونەتە بەر ھیێرشی ئاسمانیی تورکیا.

ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە ھێزشەکە بەربڵاو بووەو بووەتە ھۆی ترس و تۆقانی شارومەندان و دانیشتووانی گوندەکانی نزیکی ئەو شوێنانەی ھێرشیان کراوەتە سەر.

تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بە بیانووی سەرکوتکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان سنووری عێراقی بەزاندووە.