کانونی یه‌که‌م 25, 2021 08:53 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ تەرمی ١٦ کۆچبەر دەگاتەوە هەولێر

لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە تەرمی ١٦ قوربانی دەریای مانش بهێنرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت ،” بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان گێرانەوەی تەرمەکان دواکەوتووە”.

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، بۆ ماوەی مانگێک دەچێت تەرمی ئەو کۆچبەرانە، کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن، بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان گێڕانەوەیان دواکەووت .

بە پێی زانیارییەکان بڕیارە بەرەبەیانی ئەمڕۆشەممە 25ی 12ی 2021 تەرمی 16 لەو کۆچبەرانە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگاتەوە هەرێمی کوردستان و ڕادەستی کەس وکارەکەیان بکرێنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٤ ی مانگی رابردوودا، بەلەمێک بە ٥٠ سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی شاری کالیێوە بەڕێکەوتبوون بۆ بەریتانیا، ژێر ئاو کەوت و ٣١ کەسیان کە زۆربەیان کورد بوون گیانیان لەدەستدا.

سەرپەیڤ